رووداو دیجیتاڵ
نەخۆشخانەی گشتیی شاری مهابادە و پڕە لە نەخۆش؛ زیاتر لە 45 رۆژە ئەنفلەوەنزا لە شارەکەدا بڵاوبووەتەوە و بەسەریەکەوە کەمتر لە سێ هەفتە قوتابخانەکان کراونەتەوە.
پارێزگای ورمێ لە ریزی 8 پارێزگای یەکەمی ئێرانە کە ئەنفلەوەنزاکە تێیدا بڵاوبووەتەوە، شاری مهاباد لە پارێزگاکەدا پشکی شێری لەو پەتایە بەرکەوتووە.
هاونیشتمانییان ناڕازین لە کوالیتی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکان و بەشێکیان دەڵێن، بڕوایان بە کەرتی تەندروستیی نەماوە.
بەڵام چیرۆکەکە هەر ئەوەندە نییە، پزیشکێکی دەرمانساز دەڵێت، کێشەکە لە ئەنفلەوەنزاکە خۆیەتی و بە خێرایی دەگۆڕێت، بۆیە دەرمانەکان ناتوانن بە باشی توشبووان چارەسەر بکەن.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران پێشبینی دەکات، پەتاکە تاوەکو کۆتایی مانگی رێبەندان بەردەوام بێت و بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانیش دەڵێت 35٪ـی دانیشتووانی ئێران تووشی ئەنفلەوەنزا بوون و زیاتر لە 117 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ