رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆماری ئێران و کەسوکاری قوربانییان دەکات و دەڵێت، "لەم رووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان، کەسوکار و قوربانییانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دەڵێت، "خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت."
دوێنێ شەممە لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، موجتەبا قارەمانی، سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10 کەسیان ناسراونەتەوە و دوویان ژنن.
میدیای فەرمیی وڵاتەکەش دەڵێت، زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ