حەج و عومرە بۆ ئەوانەی دەچنە حەج: بڕۆن 2000 دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە 2000 دۆلار بدرێتە ئەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەموو ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ دەتوانن بچن و دۆلارەکە وەربگرن.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ دەتوانن بچن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن."
 
ستوونی دەشڵێت، "هەر کەسێک دەچێت بۆ وەرگرتنی دۆلار، دەبێت پاسپۆرت و ڤیزەی حەجی ببات، لەو شوێنانەی دۆلارەکە دەدرێ کیوئاڕکۆدیان هەیە و زانیارییان لەبارەی هەموو ئەوانە بۆ نێردراوە کە مافیان هەیە دۆلارە وەربگرن."
 
نووسراوەکە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ بانکەکان نێردراوە، کە بۆ هەر حاجییەک 2000 دۆلار بە نرخی فەرمی دابین بکەن، کە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینارە.
 
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی، "هەر کەسێک کە دەچێتە حەج، دوو هەزار دۆلاری پێ دەدرێت لەبەرامبەردا 2 ملیۆن و 665 هەزار دیناری لێوەردەگرێت."
 
9ی ئەم مانگە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق ئاراستەی هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانکی ناسك ئیسلامی، بانکی جیهان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەکانی (A-B) کراوە و داوا کراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.
 
ئەم ساڵ 5 هەزار و 120 هاونیشطمانی ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. کاروان ستوونی دەڵێت، ڤیزەی هەموویان گەڕاوەتەوە و زۆرینەی رێکارەکانیان بۆ گەشتکردن تەواو کراوە.
 
رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پرۆسەی حەج لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "حاجییان لە 9 یان 10ـی مانگی ئایار گەشتەکەیان دەستپێدەکەن، کە بە پاس تاوەکو دەروازەی عەرعەر دەچن و لەوێشەوە بە فڕۆککە دەگەیێندرێنە شاری جەددە لە سعودیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێک لە کرماشان لەکاتی جەنگی 40 رۆژەدا لەژێر داروپەردووی بینایەک کە بە بۆردوومانی ئەمریکا-ئیسرائیل خاپوور بووە، بەدوای قوربانیان دەگەڕێن

لە جەنگی 40 رۆژەدا 50 کەسی سڤیل لە کرماشان کوژراون

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی 40 رۆژەدا، 50 کەسی سڤیلی پارێزگاکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون