کۆمپانیاى بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق: پێشبینی دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵ 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن بێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق پێشبینی دەکات بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن بێت، ئەگەر گەنمی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیش وەربگرێت، ئەگەر هەیە بگاتە زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن.
 
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکەین بڕی گەنمی بەرهەمهێندراوی ئەم ساڵ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بگاتە 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن."
 
حەیدەر گەرعاوی رایگەیاند، ئەو پێشبینییە لەسەر بنەمای پلانی کشتوکاڵییە کە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چاندنی گەنمی ئەم ساڵ دایناوە.
 
لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، حکومەتی فیدراڵی 4.5 ملیۆن دۆنمی زەویی چێندراو بە گەنم لەنێو پلانی کشتوکاڵیدا پەسند کرد، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بەرهەمی گەنمەکەی وەردەگیرێت.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند کە ئەگەر هەیە بەرهەمهێنانی گەنم بگاتە 5 ملیۆن تۆن یان زیاتر، ئەگەر حکومەت بڕیار بدات کە گەنمی بەرهەمهێنراوی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی وەربگیرێت.
 
بۆ ئەم ساڵ حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە یەک تۆن گەنم بە 700 هەزار دینار وەربگرێت، بەڵام پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێک داوای لێ کردوون کە بڕی پارەکەی وەک ساڵی رابردوو بێت کە 800 بۆ 850 هەزار دینار بوو بۆ تۆنێک بەگوێرەی چۆنێتیی گەنمەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێک لە کرماشان لەکاتی جەنگی 40 رۆژەدا لەژێر داروپەردووی بینایەک کە بە بۆردوومانی ئەمریکا-ئیسرائیل خاپوور بووە، بەدوای قوربانیان دەگەڕێن

لە جەنگی 40 رۆژەدا 50 کەسی سڤیل لە کرماشان کوژراون

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی 40 رۆژەدا، 50 کەسی سڤیلی پارێزگاکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون