رووداو دیجیتاڵ
کۆڵبەرێکی گەنج لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار کرا.
هێزەکانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27-05-2025 لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی کوروش مورادی گیانی لەدەستدا.
ئەو کۆڵبەرە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی گوندی سپیدارە لە ناوچەی کۆساڵانی سەوڵاوا. شایەتحاڵان دەڵێن، گولـلە بەر ملی کەوتووە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی رزگار وەتەندوست بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرەش خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوایە، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە 21-03-2024ەوە تاوەکو 21-03-2025، لە سنوورەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان 59 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە، 286 کۆڵبەریش بریندار بوون؛ 44 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ