رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی غەززە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمموزی 2025 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ماکرۆن دا، دوایین دۆخی غەززە و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.
ئەردۆغان بە ماکرۆنی رایگەیاندووە، دۆخی مرۆیی لە غەززە خراپتر بووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرێکی بەپەلە دەستبەجێ بکەوێتەخۆ.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆتاییان بێت. جەختی لەوە کردووەتەوە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، چارەسەری دوو دەوڵەتی مەرجە.
ئەردۆغان هەروەها بەهۆی بڕیاری دانپێدانان بە فەڵەستین وەکو دەوڵەت، پیرۆزبایی لە ماکرۆن کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ