پاسێک لە هەولێر و ئۆتۆمبێلێکی بچووک لە ئاکرێ گڕیان گرت

27-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
پاسەکە لەدوای سووتانی.
پاسەکە لەدوای سووتانی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێ، پاسێک لە رێگەی هەولێر-پیرمام گڕی گرت و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێش گوتی: "ئۆتۆمبێلێکی بچووک گڕی گرت."
 
رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پاسەکە تەنیا شۆفێری تێدابووە و لە کاتی لێخوڕینیدا گڕی گرتووە. تیمێکمان زوو چووە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەی کۆنترۆڵکرد."
 
رووداوەکە کاژێر 10:13ـی خولەکی ئەمشەو بووە. موقەدەم شاخەوان سەعید گوتی: "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. پاسەکە سووتاوە و شۆفێرەکەش سەلامەتە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
هاوکات عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە رووداوی گوت: "کاژێر 02:30ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئاکرێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی گڕی گرت."
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی شارەکە دەڵێت: "تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە. تەنیا نیوەی ئۆتۆمبێلەکە سووتا."
 
لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە، عەقید ئیبراهیم فەریق باسی لەوەکرد، بەهۆی کێشەی کارەبایی بووە لە ئۆتۆمبێلەکەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف

شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.