رووداو دیجیتاڵ
هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بە میوزیکی کوردی، جۆش و خرۆشی خەڵک و پێشوازیی گەرمی دانیشتووان، دەستی بە کارەکانی کرد.
چەند گرووپێکی شانۆ لە توونس و هیندستانەوە و گرووپێکیش لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارە.
فێستیڤاڵەکە چوار رۆژ بەردەوام دەبێ، 43 گرووپ تێیدا بەشدارن و 107 شانۆ نمایش دەکرێن.
گرووپەکانی شانۆ لە 7 بەشی جیاواز کێبركێ دەکەن و دواتر شانۆ سەرکەوتووەکان خەڵات دەکرێن.
یاسەمەن عەبدوڵڵازادە، شانۆگەرە لە شاری لاهیجان لە گیلان و دەڵێت، "ئەم ساڵ 18مین خولی ڤێستیڤاڵی مەریوانە و ئەمە دووەم ساڵە تێیدا بەشدار دەبم. ڤێستیڤاڵی مەریوان، ڤێستیڤاڵێکی ئەوەندە باش و بە جۆش و خڕۆشە کە مڕۆڤ دەیەوێت لەم کاتانەدا بێت بۆ مەریوان، تەنانەت ئەگەر کارێکیشی نەبێت."
ئەم ساڵیش پێشوازیی خەڵک لە ڤیستیڤاڵەکە گەرموگوڕە.
تایبەتمەندییەکی ڤێستیڤاڵی ئەم ساڵیش بەشداریی زۆری منداڵانە کە بەشی زۆریان بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەون.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ساڵانە لە شاری مەریوانی پرۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ یەکەمین خولی ساڵی 2005 سازکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ