بەفر باشوور، باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی سپیپۆش کرد

28-11-2024
تەنیا ئەحمەد
بەفربارین لە کوردستان
بەفربارین لە کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەفر گوندی سپیندار لە ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی سپی کردووە، نزیکەی 12 سانتیمەتر باریوە و ناوچەکە یەکپارچە سپیپۆشە.
 
هەرچەندە ئەم ساڵ لە ناوچەکە نەوت دابەشکراوە، بەڵام بەهۆی ساردی ناوچەکەوە، هاونیشتمانییان دەڵێن، بەشیان ناکات.
 
دانیشتوویەکی گوندی سپیندار لە ئامێدی گوتی: "تاوەکو بەهار حەوت بۆ هەشت بەرمیل نەوت بەکاردەهێنین."
 
شەپۆلە بەفربارینەکە لە باکووری کوردستان چڕترە، رێگەی نزیکەی 2000 گوندی گرتووە، بەڵام ئەمە لە دڵخۆشیی منداڵانی کەمنەکردووەتەوە.
 
هاونیشتمانییەکی پارێزگەی قەرس دەڵێت، "بە بارینی بەفر زۆر دڵخۆش بووین، ئەگەر بەفری زیاتر ببارێت، دەتوانین یاریی خلێسکێنەی سەر بەفر بکەین."
 
بەهۆی بەفری زۆرەوە، لە 7 پارێزگەی باکووری کوردستان و 7 پارێزگەی تورکیا قوتابخانەکان داخران.
 
ئیسلام جانەر، هاونیشتمانییەکە لە پارێزگەی گەڤەر: "زۆر سوپاس بۆ خودا بەفرباری، هەروەک دەبینن تائێستا دەبارێت، زستان هات و سەرما دەستیپێکرد."
 
رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە بەفری ئەم ساڵ بێبەش نەبووە.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا لە چەندین شار و گوندی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و لوڕستان بەفرباریوە و لە شوێنەکانی دیکەش بارانباریوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.