د. ئازاد عوبێد کۆچی دواییکرد

27-12-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

د. ئازاد عوبێد ساڵح، نووسەر و مامۆستا لە بەشی مێژووی زانکۆی سەلاحەدین کۆچی دواییکرد. هاوڕێیەکی دەڵێت، کۆچکردوو بەردەوام لە خەمی نووسینەوەی مێژووی کورددا بوو.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 27-12-2022، پرۆفیسیۆر ئازاد عوبێد ساڵح لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد. د. موسا محەممەد، سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانکۆی سەلاحەدین و هاوڕێی کۆچکردوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای نزیکەی هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، بەداخەوە ئەمڕۆ پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد ساڵح لە نەخۆشخانەی کۆماری لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد".
 
سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، ئازاد عوبێد ساڵح، شەوی 18 لەسەر 19ـی ئەم مانگە بەهۆی نەخۆشییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دواتر پێی گوترا کە هەوکردن لە خوێنیدا هەیە. گوتیشی: "کۆچکردوو زۆر خەمی نووسینەوەی مێژووی کورد بوو؛ گیانلەدەستدانی زیانێکی گەورە بە زانکۆی سەلاحەدین و نووسینەوەی مێژووی کوردستان دەگەیێنێت".
 
ئازاد عوبێد ساڵح، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سەلاحەدین بوو، شارەزا بوو لە ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردیدا، نووسەری چەند کتێبێک و وەرگێڕی چەند کتێبێکیش بووە کە لەبارەی مێژووی کورد و کوردستانەوە نووسراون.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 04:30 لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر تەرمی ئازاد عوبێد ساڵح بەخاکسپێردرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپەرچدانەوەی درۆن لە ئاسمانی هەولێر. وێنەکە چەند رۆژێک پێش ئێستایە

33 رۆژی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران؛ 549 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک هێرش دەکرێتە سەری. بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، هەرێمی کوردستان بە 549 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری و زۆرینەیان بۆ سەر هەولێر بووە