لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە خەلیفان دوو کەس گیانیان لەدەستدا

28-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنی رووداوەکەی هاتووچۆ
دیمەنی رووداوەکەی هاتووچۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رووداوێکی سەختی هاتووچۆ ئەمشەو لەسەر دووسایدی سپیلک لە خەلیفان روویدا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
 
پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، ئەمشەو (چوارشەممە، 28-12-2023) رایگەیاند "ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ، هونەر غەفورەوە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە "ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ و تۆیۆتا کرۆلا تاکسی لە رێگەی خەلیفان سپیلک خۆیان لەیەکدی داوە و لە ئەنجامی رووداوەکەشدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە." 
 
هێدی زوبێر، هاونیشتمانییەکی خەلیفان کە ڤیدیۆی رووداوی هاتووچۆکەی بۆ رووداو ناردووە، گوتی "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان خەڵکی خەلیفانن."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارهەڵگرێک لە هەولێر کە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی نوێی بارکردووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل قەدەخە کرا و مەرجی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دانرا

وەزارەتی ناوخۆ مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی راگەیاند، کە لەمەودوا قەدەخەکردنی مۆدێلی ساڵانە لە 1ـی مانگی 11ـەوە دوو مانگ پێش دەخرێت. راشیگەیاندووە، هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایە بۆ چوار ساڵی داهاتوو قەدەخەیە و "هاوردەکردنی توک تۆک بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە".