عەلی حەمەساڵح: دەستخۆشی لە کەمپەینەکەی رووداو دەکەم؛ دۆخی رۆژئاوا مەترسیدارە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
عەلی حەمەساڵح و سەنگەر عەبدولڕەحمان لە بووڵتەنی نیوڕۆژ
عەلی حەمەساڵح و سەنگەر عەبدولڕەحمان لە بووڵتەنی نیوڕۆژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە قامشلۆوە رایگەیاند، پێویستیی ئاوارەکان زۆرە و دەستخۆشی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بۆ ئەو کەمپەینەی رایگەیاند بۆ هاوکاریکردنی هاونیشتمانییان لە رۆژئاوای کوردستان.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست کە ئێستا لە رۆژئاوای کوردستانە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، باسی لە بایەخی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان کرد.
 
لە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی (رەنجی رووداو) 130 بارهەڵگر پێداویستی بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆکرایەوە و نێردرا. ئەمڕۆ 80 بارهەڵگر چوونە رۆژئاوای کوردستان.
 
سەبارەت بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک، عەلی حەمەساڵح گوتی: "دەستخۆشی لە ئێوە و کاک رەنج و هەموو ئەو میدیایانە دەکەم کە کەمپەینیان راگەیاند، چونکە گەیاندنی هاوکاری لەم کاتەدا زۆر گرنگە".
 
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان پێنج کۆنتێنەر دەرمانیان گەیاندووە، بەڵام پێداویستییەکان زۆر لەوە زیاترن و گوتی: "ئەمڕۆ کەمپەینێکی دیکەمان بۆ کڕینی نان بۆ ئاوارەکان دەستپێکردووە، چونکە خەڵک پێویستی بە خۆراک، شیر، ئارد و سووتەمەنییە".
 
لەبارەی دۆخی مرۆیی و ئەمنیی رۆژئاوای کوردستانەوە، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، "تەنیا لە قامشلۆ و دەوروبەری 120 هەزار ئاوارە هەن و لە قوتابخانە و مزگەوتەکان دەمێننەوە، لەکاتێکدا کەشوهەوا سارد و باراناوییە."
 
لەبارەی پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان، عەلی حەمەساڵح ئاماری مەترسیداری خستەڕوو و گوتی: "لە سەرەتای شەڕەوە 2700 کەس بێسەروشوێنن. لە گوندێکی وەک (سەباحلخەیر) کۆمەڵکوژی کراوە و نزیکەی 230 کەس لە ژن و منداڵ کوژراون".
 
عەلی حەمەساڵح لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە و دیمەشقیشەوە گوتی، تاوەکو ئێستا تەنیا لێکتێگەیشتن هەیە نەک رێککەوتنی فەرمی کە بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هێزەکانی ئاسایش دەبنە هێزی ئەمنیی ناوخۆیی سەر بە دەوڵەت و هەسەدەش وەک دوو لیوا لە چوارچێوەی سوپای سووریادا رێکدەخرێتەوە.
 
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح گوتی، پەیوەندی بە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
 
عەلی حەمەساڵح بە (رووداو)ی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیم کردووە، پێیان راگەیاندووم کە دۆخی داهات خراپە و تاوەکو ئێستا 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادە نییە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەیەکی قامشلۆ قسە بۆ رووداو دەکات

قامشلۆ؛ ئاوارەیەک لە سەرما رەقبووەوە و ژنێک دەڵێت "بە کۆمەڵ دەمرین"

سەرما، ترس و ئاوارەیی، سەدان خێزانی لە قامشلۆ لە دەوری ئاگر کۆکردووەتەوە. مام حوسێن، کە پێنجەم جارە ئاوارە دەبێت، بە بێدەنگی لە ئاگرەکە دەڕوانێت و پیاوێکی دیکەش لە هەمان باڵەخانەدا لەبەر سەرما گیانی لەدەستدا.