رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، کۆمپانیای دانەگاز هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە راگرت. بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 2500 - 3000 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، "بەهۆی ئەو دۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا روویداوە، كۆمپانیای داناگاز هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت، بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500 - 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە."
ئەو دوو وەزارەتە دڵنیایی دەدەنە هاوبەشانی کارەبا، "بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدەین كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشان كەم بكەینەوە."
کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە لەلایەن کۆمپانیای داناگازەوە پەرەی پێدەدرێت و سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی گازە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، راوەستانی هەناردەی گازیش لەم کێڵگەیە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
هەر لەوبارەوە ئەمڕۆ شەممە، شاکر واجد شاکر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەگاز لە عێراق بە رووداوی راگەیاند، کارەکانیان لە کێلگەی کۆرمۆر راگرتووە، ئەوەش وەک رێوشوێنێکی خۆپاراستن.
کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی کۆمۆر کۆمپانیای سەرکارە و لە چەند مانگی رابردوودا توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکەدا بە رێژەی 50% بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.
لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار هێرش کراوەتە کێڵگەی کۆرمۆر.
هەڵپەساردنی کارەکانی دانەگاز لە کێڵگەی کۆرمۆ دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئێران دێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ