لە 15 رۆژدا وردبینى لە سیڤیی بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت

28-03-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دواى داخستنى دەرگەى پێشکێشکردنى بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن ناوەکانیان دەنێرێت بۆ چەند دامەزراوەیەک و دەبێت لە 15 رۆژدا وردبینى لە دۆسیەکانیان بکرێت، هەر بەربژێرێک رەتبکرێتەوە دەبێت لە سێ رۆژدا جێگرەوەکەی دەستنیشان بکرێت.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28ـی ئادارى 2024) دوا وادەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانە بۆ پێشکێشکردنى ناوى لیستی بەربژێران لە لایەن حیزب و هاوپەیمانیێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "هەفتەى داهاتوو، کۆمیسیۆن لیستى ناوى ئەو بەربژێرانە رێکدەخات و وردبینى تێدا دەکات و دەست دەکات بە ناردنى بۆ ئەو دامەزراوانەى کە وردبینى لە بەربژێراندا دەکەن.
 
ناوى بەربژێران دەنێردرێن بۆ دەستەى دەستپاکیى هەرێمى کوردستان و عێراق، دەستەى لێپرسینەوە و دادوەریى عێراق، هەردوو وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى، بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆسیەکانیان لە رووى تاوان، گەندەڵى و پەیوەندی هەبوون بە حیزبى بەعس.
 
عیماد جەمیل گوتی "لەو رۆژەوەى ناوى بەربژێران دەنێردرێت بۆ ئەو دامەزراوانە، ماوەى 15 رۆژیان لە بەردەستدا دەبێت بۆ گەڕاندنەوەى ناوەکان بۆ کۆمیسیۆن و ئەگەر بەربژێرێکیش تێبینى لەسەر بێت، لیستەکەى لێ ئاگادار دەکرێتەوە و بۆ ئەوەى لەماوەى سێ رۆژدا بیگۆڕن."
 
بڕیارە رۆژی 10ـی حوزەیران هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى دەکات.
 
سەرۆکى تایمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لەدواى ئەوەى سەرجەم بەربژێرەکان  وردبینى لە دۆسییەکانیاندا دەکرێت، ئەنجوومەنى کۆمیسیاران ناوەکانیان پەسند دەکات و بڵاویان دەکاتەوە.
 
بەر لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆن چەند رێکارێک دەگرێتەبەر لەوانە؛ چاپکردنى فۆرمى دەنگدان، تیروپشکى هاوپەیمانیێتییەکان و بەربژێرانى تاک، وەرگرتنى فەرمانبەرانى سەر سندووقەکانی دەنگدان.
 
عیماد جەمیل دەڵێ "لە ماوەى ئەو 15 رۆژەى وردبینی لە ناوى بەربژێران دەکرێت، تیروپشک بۆ ژمارەى پارت و هاوپەیمانیێتییەکان دەکرێت، کە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا دەکەن."

 

 

     
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک بارزانی: بە گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر خەمگین بووم

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەت و کەسوکاری سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.