وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ رووداو: بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەرێنییە

28-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
‎رووداو دیجیتاڵ

‎وەزارەتی دەرەوەی سوێد رایگەیاند، پەکەکە لە لیستی رێکخراوە 'تیرۆرستییەکانی' وڵاتەکەیاندا ماوە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەشیان بە ئەرێنی دەبینن.
 
‎وەزارەتی دەرەوەی سوێد سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بە نیاز مستەفا، ئیدیتۆر لە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە دڵنیاییەوە، ئەمە ئەرێنییە، کە پەکەکە رایگەیاندووە رێکخراوەکەیان هەڵدەوەشێننەوە". دەشڵێت، "بەڵام گرنگە ئەنجامەکەی کۆتاییهاتن بێت بە هەموو کارە تیرۆریستییەکان."
 
رۆژی ‎27ی شوباتی 2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە رێگەی شاندی دەم پارتیی ئیمرالییەوە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
 
‎لە رۆژانی 5 - 7ی ئایاری 2025 لە دوو شوێنی جیاوازدا پەکەکە 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و رۆژی 12ی هەمان مانگ ئەنجامەکەی راگەیاند و گوتی، کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنێت و خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
 
‎وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە وەڵامی رووداودا ئاماژەی بەوەش کرد، "پەکەکە لەلایەن سوێد و یەکێتیی ئەورووپاوە وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنکراوە. حکومەتیش هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم سەرکۆنە دەکات."
 
‎هەفتەیەک دوای راگەیاندنی بڕیارەکەی پەکەکە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی فەرەنسی بە رووداوی گوت، "فەرەنسا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی 12ی ئایاری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەکات، ئەو پارتەی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەورووپادا هەیە، سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری."
 
‎سەرچاوە دیپلۆماسییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "فەرەنسا ئومێدەوارە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کاریگەر بێت، جێبەجێ بکرێت و ببێتە هۆی هەبوونی پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و سەروەری یاسا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.