کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: 10 هەزار هاووڵاتیمان لە هەرێمی کوردستان کارتی نشینگەیان هەیە

28-06-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
دەنگدەرێک لە هەولێر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەدات. وێنە: رووداو
دەنگدەرێک لە هەولێر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەدات. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لە رێگەی چوار سندووقی جێگیر و چوار سندووقی گەڕۆک، لە 12 شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی خوولی چواردەیەمینی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەچوو. دەنگدەران لەنێو چوار بەربژێر بۆ بوونە سەرۆکی ئێران، یەکێکیان گوڵبژێر کرد.
 
فەرهاد عەلی زادە، دەنگدەر گوتی، "کارێکی میلییە و دەبێت جێبەجێی بکەیت، منیش کردوومە." ئەمیر مەسایی، دەنگدەر ئاماژەی بەوە کرد، "هاتووم بە دەنگەکەم کەسێک هەڵبژێرم کە بە دڵی خۆمە و پێموایە کەسێکی باشە بۆ وڵاتەکەم."
 
دەنگدەرێکی دیکە بەناوی مستەفا شەریفی باسی لەوە کرد، "یەکەمجارە هاتووم و پێموایە ئەرکە دەنگ بدەم، مافی هەر کەسێکیشە کە بە دەستی خۆت نوێنەری خۆت دیاری بکەیت و هەمیشە دەنگدانیش باشترە لەوەی دەنگ نەدەیت."
 
هەر کەس بگاتە سندووقەکانی دەنگدان و بەڵگەنامەیەکی ئێرانیی پێبا دەنگی دەدا. ئاسایش و ئارامیی هەڵبژاردنەکە لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان بوو.
 
شاکر حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گوتی، "لەسەر بنەمای ئەوەی پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران پەیوەندیی مێژوویین و ئێمە دوو دراوسێی نزیکی یەکدین، چاوەڕوان دەکرێت لە کابینەی داهاتوویاندا پەیوەندییەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن."
 
بەپێی ئاماری کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هەرێمی کوردستان کارتی نشینگەیان هەیە.
 
نەسروڵڵا رەشنودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر گوتی، "پشت بە خوا سەرۆککۆماری نوێی ئێران درێژەپێدەری رێگەی سەرۆکی شەهیدمان دەبێت و پەیامەکانی جێبەجێ دەکات، ئومێدمان هەیە سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان درێژە پێبدەین."
 
ژمارەیەک دەنگدەر کە قسەیان بۆ رووداو کرد، داواکار بوون کابینەی داهاتووی ئێران هەڵوەستەیەکی جیددی لەسەر بارودۆخی ئابووری بکات و بتوانێت حاڵ و گوزەرانی گەلانی ئێران لەم دۆخە سەختە دەرباز بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک

لە کەرکووک زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەرخان دەکرێ

زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ مامۆستایانی کەرکووک تەرخان دەکرێ بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست بکەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی پارێزگاکە داوادەکات زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگرێتەوە.