دوو درۆن لە سنووری هەولێر کەوتنە خوارەوە

28-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە.
 
یەکێک لە درۆنەکان لەنێو زەوییەکی کشتوکاڵیی سنووری کەورەسۆر و ئەوی دیکە لە ناحیەی رزگاریی قەزای خەبات کەوتووەتە خوارەوە.
 
دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت، کاژێر 05:50 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
 
هاونیشتمانییان ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکانیان بۆ رووداو ناردووە و دەڵێن، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، درۆنەکەی ناحیەی رزگاری لەسەربانێک کەوتووەتە خوارەوە. هاونیشتمانییەک بە ناوی نەواس هەرکی بە رووداوی گوت، درۆنەکە خۆی بە کافتریایەکدا کێشاوە.
 
تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە کە درۆنەکان سەر بە چ لایەنێکن و لە کوێوە ئاراستەکراون.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە