رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی ژینگەدۆستانی زاگرۆس گیانلەدەستدانی بریندارێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەکەی دارستانەکانی چیای ئاویەری سنەی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەممووزی 2025 رێکخراوی ژینگەدۆستانی زاگرۆس رایگەیاند، خەبات ئەمینی، یەکێک لەو ژینگەپارێزانەی رۆژی پێنجشەممە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی چیای ئاویەری سنەدا بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لەدەستدا.
تاوەکو ئێستا سێ ژینگەپارێز بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە. شەوی یەکشەممەش، چیاکۆ یوسفنەژاد، یەکێک لە برینداران گیانی لەدەستدا. لە رۆژی هەینیش، 25ی تەممووز، حەمید مورادی، پارێزەر و بەرپرسی ئەنجوومەنی شنەی نەوژینی کوردستان کە لە رووداوەکەدا بریندار ببوو، بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندرابوو، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی پێنجشەممە 24ی تەممووزی 2025 ئاگرێکی فراوان چیای ئاویەری سنەی گرتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 150 هێکتار دارستان و پووش و پاوان سووتا.
ئاگرەکە کاژێر 12:30ی نیوەڕۆی پێنجشەممە کەوتەوە و تاوەکو ئێوارە بە هەوڵی ژینگەپارێزانی خۆبەخش و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سنە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام 8 کەس لە ژینگەپارێزان بریندار بوون کە برینی شەش کەسیان سەخت بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ