سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بۆ رووداو: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر قبووڵکراو نییە

28-11-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەنجامدەرانی ئەو کارە هەر لایەنێک بن "قبووڵکراو نییە" و کارەکە بە هێرش بۆ سەر خۆشگوزەرانیی خەڵک دەزانن.
 
رۆژی هەینی، 28-11-2025، فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەڵوێستی وڵاتەکەی خستەڕوو و بە رووداوی راگەیاند: "کردەوەکە لەلایەن هەر کەسێکەوە کرابێت، قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین."
 
سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر ئاماژەی بەوەدا، تێڕوانینی ئەوان بۆ ئەو رووداوە ئەوەیە کە دەستدرێژییە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و گوتی: "پێمانوایە ئەم کردەوەیە هێرشکردنە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و خۆشگوزەرانیی خەڵکی خۆشەویستیەتی."
 
شەوی چوارشەممە 26ى تشرینی دووەمی 2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، لە ئەنجامدا 80% کارەبای هەرێمی کوردستان کەم بووەوە.
 
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، کە تاوەکو ئێستا بکەرەکانی ئاشکرا نەکراون، کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. حکومەتی عێراق بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بارەی ‌هێرشەکە پێکبهێنێت.
 
هەینی 28ى تشرینی دووەمی 2025 سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر شەممەری و بە ئەندامێتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و وەزیری ناوخۆی هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن.
 
سەر لە بەیانی رۆژی هەینی لیژنەکە گەیشتە کێڵگەی کۆرمۆر و دەستی بە کارەکانی کرد، سەباح نوعمان رایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بارەی هێرشەکە لە ماوەی 72 کاژێردا دەردەکەوێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی 16ـی نیسانی ئەنجومەنەکە دەکەن و دەڵێت: "ئامادە نین ببینە بەشێک لە بڕیاردان لە ژوورە تاریکەکاندا."