نزیکەی 25 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ چوونەتە سلێمانی ‏

28-12-2022
ئاسۆ سەراوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، تاوەكو ‏ئێستا نزیكەی 25 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ روویان لە سنووری ‏پارێزگای سلێمانی كردووە؛ گوتیشی: "هاتنی گەشتیاران ‏بەردەوامە‌ و پێشبینی دەكەین ژمارەكە بگاتە دوو هێندە." 
 
ئارام شوانی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-12-2022 بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لە بازگەكانەوە دەستیان ‏كەوتووە، تاوەكو ئێستا بۆ سەری ساڵ نزیكەی 25 هەزار گەشتیار چوونەتە سنووری سلێمانی.
 
وەک ئارام شوانی دەڵێت: "پێشبینی دەكەین ئەو ژمارەیە ‏بگاتە دوو هێندە، واتە 50 هەزار گەشتیار، چونكە تاوەكو ئێستا هاتنی ‏گەشتیار بەردەوامە." 
 
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەشی ‏هەرە زۆری ئەو گەشتیارانە لە نێوەڕاست ‌و خواری عێراق ‌و بەشێكی ‏كەمیشیان لە ئێران ‌و وڵاتانی دیكەوە چوون. 
 
لە بۆنەی سەری ساڵی رابردوودا نزیكەی 30 هەزار گەشتیار چووبوونە ‏سنووری پارێزگای سلێمانی.‏ 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.