تۆمەتبارێکی شەهیدکردنی 15 بارزانی بە لەسێدارەدان سزا درا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکی پێشووی حیزبی بەعس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە شەهیدکردنی ژمارەیەک بارزانی بە لەسێدارەدان سزا درا، دادگە مافی بە سکاڵاکارانیش داوە داوای قەرەبوو بکەن.
 
 یەکشەممە 28ى کانوونى یەکەمى 2025، حاکم ئاسۆ محەممەد، سەرۆکی پێشووی کەیسی بارزانییەکان لە دادگەی باڵای تاوانەکان کە ئامادەی دانیشتنەکەی دادگە بووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو دادگەیە شاکر تەها یەحیا دووری، بەرپرسی پێشووی دەسەڵاتی حیزبی بەعسی بە لەسێدارەدان سزا دا بە تۆمەتی بەشداربوون لە دۆسیەی کوشتنی 15 بارزانی لە ساڵی 1984 کە تاوانەکە لە ناوچەی سەقڵاوییەی پارێزگای ئەنبار کراوە."
 
لە 31ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق شاکر تەها یەحیا دووری و چوار بەرپرسی دیکەی دەسەڵاتی پێشووی عێراقی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوان، دادگەیی کردنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە دادگەى باڵاى تاوانەکان لە بەغدا بەڕێوەچوو. 
 
حاکم ئاسۆ محەممەد کە وەک چاودێرێکی بواری جینۆساید ئامادەی دانیشتنەکەی دادگە بوو رایگەیاند، "ئەو کاتەی تاوانەکە کراوە، شاکر تەها یەحیا، ئەفسەر بووە بە پلەی نەقیب لە دەزگای ئەمنیی بەغدا، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەفسەر تاوانەکەیان کردووە. تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو کەیسە، سەعدوون سەبری بووە، بەڵام لەو دۆسیەیەدا دادگە بڕیاری بێتاوانیی دا."
 
بەگوێرەی دەقی بڕیارەکە کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، "شاکر تەها یەحیا دووری، بەگوێرەی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراق و یاسای دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق سزا دراوە."
 
بڕیارەکە مافی بە کەسوکاری قوربانییانی ئەو دۆسیە داوە کە لەبەردەم دادگەیەکی مەدەنی داوای قەرەبوو بکەن؛ دوای ئەوەی سزاکەی دادگە پلەی کۆتایی وەرگرت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەیامی بەشێک لەو کەسانەی گیریان خواردووە

قایمقامی سیدەکان: چارەنووسی مەڕدارەکان دیارە و ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروان میروادەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران بە رووداوی گوت: "لە ناوچە شاخاوییەکانی سیدەکان هەشت کەس کە مەڕوماڵاتیان هەبووە چارەنووسیان نادیارە و لەسەرهێڵین بۆ زانینی چارەنووسیان و گەڕاندنەوەیان".