​کوڕێک بە هاوکارى دایکى، باوکی دەکوژێت

29-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیس دەڵێت، هاونیشتمانییەک لە کەرکووک بە هاوکاریی دایکی، باوکی دەکوژێت؛ کوشتنەکە لە باخێکی سنووری ناحیەی لەیلان لە کەرکووک بووە، دواتر هەر خۆیشی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات بۆ ئەوەی هەواڵی کوژرانی باوکی بدات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-1-2026، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی گوت: "کوشتنەکە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بووە و تۆمەتبارەکە سێ رۆژ لەمەوبەر دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە و دەرکەوتووە کە بکوژ، کوڕەکەی بووە و دایکیشی لەو تاوانەدا هاوکاری بووە".
 
تاوانەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنی تاوانی پۆلیسی کەرکووکەوە ئاشکرا کراوە و بەڵگەنامەی ڤیدیۆیی لەبارەى رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە.
 
عامر شوانی گوتى: "تاوانەکە بەهۆی ناکۆکی بووە لەسەر پارە. کوژراوەکە لە نزیک باخەکەی دووکانی هەبووە و هەر لە نزیک ئەو دووکانەش کوژراوە. بکوژ بە هاوکاریی دایکی، کارەباى باخەکەی بڕیوە. دوای کوشتنی، تەرمەکەی شاردووەتەوە و هەر خۆیشی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە بۆ ئەوەی هەواڵی کوژرانی باوکی بگەیێنێت".
 
بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتى بنبڕکردنى تاوانى کەرکووک، سێ خولەک پێش کوژرانى ئەو کەسە، کارەبارى باخەکەى کوژاوەتەوە و کوڕەکەى تەقەى لێکردووە و کوشتوویەتى و دواتر کارەبارى باخەکە هەڵکراوەتەوە.   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیاری رەمەزان.

بەرپرسیاری رەمەزان؛ ژیانی دایک و کچێک لە سلێمانی، لەنێوان نەخۆشی، هەژاری و قەرزدا

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، گوڵشەن واحید و رووناک کەریمی دایکی گوڵشەن، لە بارودۆخێکی سەختی تەندروستی و داراییدا دەژین. گوڵشەن، کە تەمەنی 37 ساڵە و تائێستا حەوت نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێی سنگی بۆ کراوە، دەڵێت بەهۆی قەرز و کرێی خانوو و نەخۆشییەوە، "ژیانمان بووەتە دۆزەخ."