هاوکارییەکان گەیشتن؛ ئەمڕۆ خواردنی کەمپەینەکەی رووداو لە رۆژئاوای کوردستان دابەشکرا

29-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازی بارزانی کەمپەینی (رەنجی رووداو)ـی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ رۆژئاوای کوردستان بە "گرنگ و گەورە" پێناسە دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ لە کەمپەینەکەی رووداو خواردنی بەیانیان بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەشکردووە.

تاوەکو ئەمڕۆ بە دوو کاروانی جیا، نزیکەی 120 بارهەڵگر لەو شتومەکانەی هاونیشتمانیان لە کەمپەینەکەی تۆڕی میدیایی رووداو پێشکێشیان کرد گەیێندراوەتە رۆژئاوای کوردستان.
 
رەواج حاجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازی بارزانی، کە دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاونیشتمانیان بۆ کەمپەینەکەی رووداو لە ئەستۆدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاوکارییەکانی رووداو گرنگیی تایبەتیان هەیە؛ بارهەڵگرەکان زۆرن و هەموو بابەتێکیان تێدایە و ئەمڕۆ دابەشکردنیمان دەستپێکرد".
 
رەواج حاجی گوتیشی: "هاوکارییەکانی کەمپەینەکەی رووداو ئەمڕۆ گەیشتە دەستی هاونیشتمانیان، خواردنی بەیانیانمان لێ دابەشکرد، ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی دیکە لە هاوکارییەکان دابەش دەکەین".
 
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئاردەی لە کەمپەینەکەی رووداوەوە گەیێندراوەتە رۆژئاوای کوردستان دەدرێتە نانەواکان و دەکرێتە نان و لەگەڵ خواردنی گەرمدا پێشکێشی هاونیشتمانیانی دەکەن.
 
رەواج حاجی گوتی، ئەو کومبار و فەرشانەی لە کەمپەینەکەی رووداوەوە گەیێندراونەتە رۆژئاوای کوردستان پارچە دەکرێن و بەگوێرەی پێداویستی هاونیشتمانیانی ئاوارەبوو دابەش دەکرێن. گوتیشی: "ئەمڕۆ؛ سبەی و دووسبەی لەو خۆراکانە دابەش دەکەین کە کەمپەینەکەی رووداو کۆی کردوونەتەوە".
 
کەمپەینەکەی تۆڕی میدیایی رووداو شەوی 22ی ئەم مانگە لە بەردەم مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و جگە لە هەولێر، هاوکاری لە نووسینگەکانی رووداو لە سلێمانی و دهۆک کۆکرایەوە و 25ـی مانگ دوایین رۆژی بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیاری رەمەزان.

بەرپرسیاری رەمەزان؛ ژیانی دایک و کچێک لە سلێمانی، لەنێوان نەخۆشی، هەژاری و قەرزدا

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، گوڵشەن واحید و رووناک کەریمی دایکی گوڵشەن، لە بارودۆخێکی سەختی تەندروستی و داراییدا دەژین. گوڵشەن، کە تەمەنی 37 ساڵە و تائێستا حەوت نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێی سنگی بۆ کراوە، دەڵێت بەهۆی قەرز و کرێی خانوو و نەخۆشییەوە، "ژیانمان بووەتە دۆزەخ."