بۆ یەکەمجار بەردەڕەش بووە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتیی سەربەخۆی رێگەوبان

29-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی بەردەڕەش، لە سنووری ناحیەی رۆڤیا کرایەوە. وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ ئەو سنوورە "زۆر پێویست بوو".
 
پێشتر بەردەڕەش بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی نەبوو، رێگەوبانی ئاکرێ کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگەوبانی لە سنووری بەردەڕەشیش دەکرد. ئەمڕۆ، سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی بەردەڕەشی لەنزیک گوندی پیرچاوشی سنووری ناحیەی رۆڤیا کردەوە.
 
دانا عەبدولکەریم رایگەیاند، لە بەردەڕەش نزیکەی 900 کیلۆمەتر رێگەی سەرەکی و لاوەکی و رێگەی گوندەکان هەن، کە بەردەوام پێویستیان بە چاودێری و نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆیە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی لەو سنوورە بە "زۆر گرنگ" وەسفکرد.
 
لە کاتی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەشێک لە دانیشتووانی گوندی پیرچاوش لەوێ کۆبوونەوە. داوایان کرد رێگەی گوندەکەیان قیرتاو بکرێت، چونکە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەکەوێتە سەر رێگەی گوندەکە و رێگەکەیان تێکچووە.

 

 
 
ئەیووب محەممەد، دانیشتووی گوندەکە بە رووداوی گوت، گوندەکانی پیرچاوش، کانی ئەسپەهانی گەورە و بچووک، لەگەڵ گوندی قادرئاوا لەسەر ئەو رێگەیەن و رێگەکەش تێکچووە، بۆیە "داوا دەکەین رێگەکەمان بۆ چاک بکەن".
 
حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو داواکاریی دانیشتووانی ئەو گوندەی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە کرد، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند، "داواکارییەکانیان بە هەند وەردەگرین، دەرخستەکان کە پێویستە بۆ چاککردنی رێگەی ئەم گوندە، بەڕێوەبەرایەتیی تازەمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بەرزی بکەنەوە بۆ وەزارەت و لەگەڵ دابینکردنی پارە، بۆیان چاک دەکەین. یەکەم کاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چاککردنی رێگەوبانی ئەم چەند گوندەیە".
 
قەزای بەردەڕەش لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دهۆکە، سێ ناحیە و زیاتر لە 106 گوند لەخۆدەگرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.