سەرچاوەیەک بۆ رووداو: تەیف سامی ئامادە نییە واژۆ لەسەر ناردنی مووچە بکات

29-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرى دارایی فیدراڵ بەهۆی تێبینی لەسەر بڕی ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان ناردوویەتی، نووسراوێک لەبارەی ناردنى پارەى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان ئاڕاستەى سەرۆکوەزیران دەکات بە مەبەستى یەکلاکردنەوە و واژۆکردنی.
 
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى رووداو لە دوو سەرچاوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەغدا دەستى کەوتوون، تاوەکو ئێستا تەیف سامى، وەزیرى دارایی فیدراڵ ئامادە نەبووە واژۆ لەسەر بڕیاری ناردنی مووچەى مانگى نیسانى هەرێمى کوردستان بکات و ئەو پرسە بە سەرۆکوەزیران دەسپێرێت.
 
تەیف سامى بە نووسراو تێبینى خۆى لەبارەى ئەو پرسەوە ئاڕاستەى سەرۆکوەزیران کردووە کە سەرەکیترینیان بڕى ئەو داهاتە نانەوتیەیە کە رادەست کراوە.
 
22ى نیسانى 2025، تیمێکى تەکنیکیى وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداى کرد و لیستى مووچەى رادەستى وەزارەتى دارایی فیدراڵ کرد، هەر هەمان رۆژ 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینار لە داهاتى نانەوتى رادەستی بەغدا کرد.
 
ئەو بڕە پارەیە جێگەى رەزامەندى وەزارەتى دارایی نییە کە پێىوایە دەبێت بڕى زیاتر رادەستبکرێت، ئەو بۆچوونەشى لەسەر بنەماى راپۆرتێکى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بووە کە گوایە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى ئادارى 2025 زیاتر لە 250 ملیار دینار بووە. 
 
وەزارەتى دارایی عێراق داوادەکات 50%ى ئەو داهاتە رادەست بکرێت و ئەوەی ئێستا نێردراوە پێنجییەکى ئەو بڕە داهاتەیە، کە دیوانى چاودێرى دارایی دەستنیشانى کردووە.
 
بەگوێرەى مادەى 12ى یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان، پێویستە داهاتى نانەوتى بەگوێرەى یاسای کارگێرى دارایی رادەستى بەغدا بکرێت و دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵ بەهاوئاهەنگى لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمى کوردستان وردبینى ئەو داهاتە دەکەن.
 
سەرچاوەکەى رووداو لە بەغدا گوتى: "دوو رێگە لەبەردەم تەیف سامى بووە کە یان ئەو بڕە پارەیەى داهاتى نانەوتى کە پێیوایە نەنێردراوە لە پارەى مووچە ببرێت و خۆى واژۆى نووسراوى ناردنى پارەکە بکات، یان پرسەکە بداتە دەست سەرۆکوەزیران، بەڵام رێگەى دووەمى هەڵبژاردووە".
 
بەگوتەى هەردوو سەرچاوەکەى رووداو لە ئەمڕوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو پرسە یەکلا دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 29ى نیسان کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقە، یەکێک لە سەرچاوەکانى رووداو گوتى: "پرسى ناردنى پارەى مووچە لەو کۆبوونەوەیەدا ناخرێتە دەنگدانەوە". 
 
سەرچاوەکەى رووداو لە بەغدا گوتى: "ئەگەرى زۆرە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران خۆى واژۆ لەسەر ناردنى پارەکە بکات و روونکردنەوەیەک لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بدرێت لەسەر ئەو بابەتە بەبێ ئەوەى بخرێتە دەنگدانەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەکە ببینن و بزانن "بەغدا هەمووی دەوێ" یانی چی.

هێشتا ماویەتی؛ 'بەغدا هەمووی دەوێ'

لە 15ی نیسانی 2025ەوە، هەموو بازرگانییەک وەستا، بژێوی هەزاران کەس وەستا... تاوەکو 6ی ئایار، رۆژی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ. لەم بەرنامەیەدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق تەواوی رێککەوتنەکە باس دەکات.