چارەنووسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا؛ 'هەولێر پابەند نەبێت بەرەو قەیرانێکی دیکە دەڕۆین'

29-07-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بگاتە 150 هەزار بەرمیل.
چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بگاتە 150 هەزار بەرمیل.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست بەغدا کەوتوون، هەفتەی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە 150 هەزار بەرمیل نەوت، 100 هەزاری بۆ بەغدا دەنێردرێت و 50 هەزاریشی بۆ نێوخۆ، بەڵام هێشتا وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی حکومەتی هەولێری نەداوەتەوە بە رازیبوون یان نەبوون بەو بڕە.
 
یاسر حوسەینی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "حکومەتی هەرێم دەڵێت 150 هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە، لەوەش رۆژانە بەنیازن 100 هەزاری رادەستی عێراق بکەن، بەڵام ئەمە ناکاتە 15٪ـی مووچەش، بەڕاستی ئەگەر بێت و پابەندی تەواوەتی نەبێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەتایبەتی بە دەقی بودجە و ئەو رێککەوتنەی کۆتایی کە کرا، ئەوا بەرەو قەیرانێکی نوێ دەمانبات."
 
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەڕێگەی راپۆرتێکەوە لیژنە هاوبەشەکان، زیانی هێرشە درۆنییەکان و بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بدەنە سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەر بەو رێژەیە رازی بێت کە لەراپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، ئەوکات بڕیار لە خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
 
محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، "ئەو رێژەیەی بە قاچاخ دەفرۆشرێت لەلایەن ئۆپیکەوە سەلمێندراوە و تۆمارکراوە، بۆیە ئەمە وایکردووە حکومەتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەم بکاتەوە، کە ئەمە زیانی زۆری گەیاندووە بە بودجە و داهاتی عێراق کە دواجار کاریگەری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانیش دەبێت."
 
بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکراوە، هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی دەبێت رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نێوخۆ بداتە بەغدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر دادگاییکردنی کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق دروستبووە.

دادگاییکردنێک کێشە دەخاتە نێوان دژە تیرۆری عێراق و سەندیکای پارێزەران

لەسەر رێکارەکانی دادگاییکردنی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دادگەی سەربازی، کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو دەزگایە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و لە دوو رۆژدا سێ راگەیێنراو و روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەردەکەن.