رووداو دیجیتاڵ
به‌هۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان هاووڵاتییه‌ک و مریشكفرۆشێک له بازاڕی گه‌وره‌ی كه‌ركووک، شەڕ دروستبوو و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كه به چه‌قۆ هێرشی کردە سەر مریشكفرۆشه‌كه و برینداری کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاب عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "له‌سه‌ر كڕینی مریشك، ده‌مه‌قاڵێ لەنێوان دوو کەس دروستبوو، به‌هۆیه‌وه یەکێکیان کە هاووڵاتییەکە بوو، به چه‌قۆ هێرشی کردە سەر ئەوی دیکەیان کە مریشكفرۆشه‌كه بوو و به سه‌ختی ده‌می بریندار کرد."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی، "تۆمەتبارەکە ئێستا لەلایەن پۆلیسی بنکەی قۆریە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ