رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا. نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بەناوی خۆی و دۆناڵد ترەمپەوە "سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو رۆڵ و هەڵوێستە بەرچاوانەی لە هێنانەدی ئاگربەست و پشتیوانی دیالۆگ لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دا خستوویانەتەڕوو."
بارەگای بارزانی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ کاروباری سووریا بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی دا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026 ئاماژە بەوە کراوە، "لە پەیوەندییەکەدا بەڕێز تۆم باراک بەناوی خۆی و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو رۆڵ و هەڵوێستە بەرچاوانەی لە هێنانەدیی ئاگربەست و پشتیوانیی دیالۆگ لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدەدا خستوویانەتەڕوو."
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەروەها تۆم باراک "رۆڵی سەرۆک بارزانی-ی لە هێنانەدیی رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بەرز نرخاند."
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاس و پێزانینی تایبەتیی خۆی بۆ سەرۆکی ئەمریکا و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی رۆڵیان هەبووە لەوەی لەڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، "پشتیوانیی خۆیشی بۆ رێککەوتنی ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026 دەربڕی، ئەویش لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی،" ئەمەش بەپێی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی.
هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینیشی بۆ تۆم باراک هەبووە، "بۆ ئەو رۆڵە کاریگەرەی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ئاشتی لە ناوچەکە بەگشتی و سووریا بەتایبەتی هەیەتی."
پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، تۆم باراک داوای لە سەرۆک بارزانی کرد، "لە دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق دا رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆی بگێڕێت. هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە، مەرجی سەرەکیی سەقامگیری و چارەسەری کێشەکان، جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوونە بەوەی پێکهاتەکانی عێراق خۆیان بڕیار لە چارەنووسی عێراق بدەن و سەروەریی عێراق بپارێزن."

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە کە لەگەڵ حکومەتی سووریا رێککەوتن و وردەکاری رێککەوتنەکەیشی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ