رووداو - کەرکووک
لە گەڕەکێکی هەژار و بێ خزمەتگوزاریی کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت، دیلان كاكه‌یی بە بەرمیلە نەوت سێ پەیکەر دروستدەکات؛ ده‌بابه، سه‌رباز و ئاڵای ره‌شی سەر بەرمیلەکان بەسەرهاتی کۆن و دەربڕی ئێستای کەرکووکن.
دیلان كاكه‌یی په‌یكه‌رساز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "باڵای نه‌وت كه زیاد ده‌بێ، شه‌ڕ و ململانێ و هێرشی زیاتر ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م شارە، كه نرخه‌كه‌شی داده‌به‌زێ ده‌بینی خه‌ڵكی كه‌ركووك تووشی هه‌ژاری، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری زیاتر ده‌بن".
93 ساڵه نه‌وتی کەرکووک هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت، یەدەگی نزیکەی نۆ ملیار بەرمیلە، توانای بەرهەمهێنانی رۆژانە نزیکەی 550 هەزار بەرمیلە، بەڵام ئێستا نزیکەی 160 هەزار بەرمیل کەمتر لە توانای خۆی، نەوتی لێ دەردەهێندرێت.
فه‌رهاد هه‌مزه، ئه‌ندازیار له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌ڵێ "ئێستا رۆژانه له كه‌ركووك 360 بۆ 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، زۆربه‌ی ئه‌و رێژه‌یه بۆ پێداویستیی ناوخۆ و پاڵاوگه‌كانی عێراق به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و كاته‌ی كه بوجه‌ی پترۆدۆلار ده‌هات توانرا سوودێكی زۆر به شاره نه‌وتییه‌كان بگه‌یێندرێت، كاری زۆر ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌وێ و پرۆژه‌ی زۆر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه".
لەو ماوەیەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نەوتی کەرکووکی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرد، هەولێر مانگانە 10 ملیۆن دۆلاری وەکو پارەی پترۆدۆلار دەناردە ئەو پارێزگایە و لەو رێیەوە کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاری چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کە حکومەتی عێراق گەڕایەوە کەرکووک، هەم پارەی پترۆدۆلار نەما و هەمیش کارکردن لەو پرۆژانە راوەستێندران کە بە پشتیوانیی هەولێر کاریان تێدا دەکرا.
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی "ئێستا رۆژانە 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ده‌چێته ئوردن، نه‌وتی كه‌ركووك له هه‌موو شوێنێك وه‌به‌رهێنانی پێده‌كرێت، به‌ڵام له كه‌ركووك ئه‌مه‌ی پێ ناكرێت، ئه‌مانه بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووكییه‌كان سوود له سامانه سرووشتییه‌كانی شاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرن، بۆیه هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه راسته كه ده‌ڵێن ته‌نیا ئازار و دووكه‌ڵه‌كه‌ی بۆ كه‌ركووكه".
كه‌ركووك كه کۆنترین شاری هەناردەکاری نەوتە لە ناوچەکە و خاوەن یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی ناوینە، دوای نزیکەی سەدەیەک داهاتی نەوت، هێشتاش بەدەست کێشەی گرانیی نەوتی سپی، بەنزین و نەبوونی پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ