رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و ریزبەندیی وانەکانی بڵاوکردەوە.
تاقیکردنەوە لە 1-6-2025 دەستپێدەکات و لە 29ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
ریزبەندیی وانەکان وەکو ساڵانی رابردووە، بۆ زانستی بە زیندەزانی، بۆ وێژەیی بە مێژوو دەستپێدەکات.
بەپێی رێنوێنیی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکەن.
هەر رۆژێک پشووی فەرمی بێت، پاش پشووەکە تاقیکردنەوەکان بە ریزبەندیی خۆیان بەردەوام دەبن.
لەو بابەتانەی قوتابییان پێویستیان بە بژمێر بێت، دەتوانن تەنیا بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکاربهێنن.

نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خشتەی تاقیکردنەوەکان چەند جارێک گۆڕا بەهۆی رۆژانی پشوو و هەینییەوە، بەڵام دوایین جار ئەمڕۆ جێگیر کرا کە 1-6-2025 دەستپێبکەن.
نەژاد عەبدوڵڵا هۆشداری دایە ئەو قوتابییانەی گزی دەکەن و گوتی، "هەر قوتابییەک گزی بکات لە هەموو وانەکان بە کەوتوو هەژمار دەکرێت و دەکەوێتە خولی دووەم."


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ