وەزارەتی دارایی: بەبێ تەرخانکردنی پارە، ناتوانرێت 10٪ ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە

30-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن وەزارەتی دارایی بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت دانەوەی پاشەکەوتی مووچە، ساڵانە پێویستی بە یەک تریلیۆن دینارە و بەبێ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک لە بودجەی عێراقدا تایبەت بەوە، ناتوانرێت 10٪ـی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنرێتەوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 30ـی ئایاری 2023، هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "دەبێت ئەو لایەنانەی پێشتر و ئێستا لە کابینەی حکومەتدا بوون، لە ئاست بەرپرسیاریێتیدا بن و بەپێی قەبارەی خۆیان، خۆیان لە کێشەکان نەدزنەوە". 
 
هونەر جەمال گوتیشی، دانەوەی ئەو 10٪ـی پاشەکەوتەی مانگانە باسی دەکەن، پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار و ساڵانە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە، "ئەم پارەیە چۆن دابیندەکرێت؟" 
 
سەبارەت بە پاشەکەوت و دیاریکردنی گەڕاندنەوەی 10٪ـی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری تێدا کرا، هونەر جەمال دەڵێت، "بەبێ هیچ تەرخانکراوێک لە بودجەدا چۆن جێبەجێ دەکرێ؟ یاخود لە گۆترە چۆن خەرجدەکرێت؟" 
 
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسای بودجە، هیچ پارەیەک خەرج ناکرێت ئەگەر تەرخانکراوی نەبێت و هیچ گواستنەوەی گوژمەیەک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە ناگوازرێتەوە ئەگەر بە دەق لە یاساکەدا نەهاتبێت، کە ئەمە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا جێگیر کراوە و هەموو ساڵانی رابردووش هەروا بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان؛ لە هەندێک ناوچە زیاتر و هەندێک ناوچەش نیوەی پار باریوە

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەم شەپۆلە بارانە سوودی زۆر دەبێت، بەڵام تاوەکو نێوەڕاستی مانگی داهاتوو، هێشتا پێویستمان بە چەند شەپۆلێکی دیکەی بارانە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "هیچ ترسێکی وشکەساڵی نەماوە."