رووداو - هەولێر
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری هەولێر دوای نۆژەنکردنەوەی دەکرێتەوە و دوای کرانەوەیشی چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاکار دادەخرێت.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شه‌قامی 100 مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاوەكو مزگه‌وتی خەدیجه كوبرا له‌دوای ته‌واوبوونی قیركردنه‌وه‌ی له رۆژی 1-8-2019 دووباره به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: "له‌گەڵ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه چوارڕیانی به‌نزینخانه‌ی (ئاكار) داده‌خریت و ته‌نها ده‌كرێت بهدووڕیان، واتا ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له ترافیك لایتی نه‌مامگه‌وه دین ناوه‌ستن له‌سه‌ر ترافیك لایت و بۆچوونه ئیسكان و گه‌ڕه‌كی كشتوكاڵ له پێش هۆتێلی كریستاڵ پالاس پێچدهكهنهوه".
فازڵ حاجی دەشڵێت: "ئه‌و شۆفێرانه‌ی له ئیسكانه‌وه به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی 94 ی باداوه دێن له‌گەڵ گه‌یشتنیان بهشهقامهكه راسته‌وخۆ به‌بێ وه‌ستان پێچ ده‌كه‌نه‌وه بۆلای راست و به‌ر له‌گه‌یشتن به‌تاپۆی دوو پێچ ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش جه‌نجاڵی ئه‌و شوێنه نامێنێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ