ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچەی مانگی 6 و 7 دەکرێت

30-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکەن؛ یەکێکیان تایبەتە بە مووچەی مانگەکانی 6 و 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە بڕگەی یەكەمدا بەدواداچوون بۆ دوا هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەممووزی 2025 دەکرێت.
 
لە بڕگەی دووەمدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەبەر رۆشنایی دوا بڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکرێت، ئەمەش هەر بەپێی راگەیێندراوی حکومەت.
 
لە بڕگەی سێیەمدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە، مووچە و شایستە داراییەکانیان گفتوگۆ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.