رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە گەڕەکێکی کەرکووک دۆزرایەوە، گوتەبێژی تەندروستیی شارەکە دەڵێت: "لەنێو ماڵەکەیدا سەربڕدراوە."
رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1986 بووە. رووداوەکەش لە گەڕەکی حوسێن لە شوقەکانی سەدام روویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی کەرکووک، ژنەکە ناوی ئیمان عەبدولکەریم محەممەدە و خەڵکی شاری موسڵە، تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیە.
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: "رووداوەکە ئێوارەی سێشەممە روویداوە، بەڵام چەند کاژێرێک دواتر هێنراوەتە نەخۆشخانە، دوای توێکاری لە پزیشکی دادی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ