رووداو دیجیتاڵ
شهپۆلێكی سهرما و سۆڵه لە پاڵ بارینی بەفرێکی زۆر، پارێزگای ئەرزەڕۆمی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووەتە ساردترین پارێزگا.
شەوی رابردوو نزمترین پلەی گەرما لە شارۆچکەی قەرەچان سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆمـی باکووری کوردستان تۆمارکرا کە 30.3 پلەی ژێر سفر بوو.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، بە تۆمارکردنی 30.3 پلەی ژێر سفر، شارۆچکەی قەرەچان بووەتە ساردترین ناوچە لەسەر ئاستی باکووری کوردستان و تورکیا.
دوای قەرەچان، گوندی بەزیرهانە سەر بە شارۆچکەی ئەبەخ لە پارێزگای وان بە 28 پلەی ژێر سفر و شارۆچکەی کۆپ سەربە پارێزگای مووش بە 26.3 پلەی ژێر سفر لە پلەی سێیەم دێن.
ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و رێگەی هەزاران گوند داخراون و ژیانی رۆژانەی زەحمەت کردووە.
ئەمڕۆ لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفر و ناجێگیریی رەوشی کەشوهەواوە، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.
لە بەشێکی پارێزگا سنوورییەکانی باکووری کوردستان، زستان درێژترین وەرزی ساڵە. لە هەندێک ناوچەدا زیاتر لە شەش مانگ بەفر لەسەر زەوی دەکەوێ و دابەزینی پلەی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ