کەشناسی: سبەی بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژیری رابردووی بارینی بەفر و بارانی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، سبەی شەپۆلێکی بەفربارین بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێر 212.8 ملیم باران باریوە، پار تاوەکو هەمان کات، 43 ملیم باران باریبوو. لە سلێمانی 360.8 ملیم باران باریوە، پار 183 ملیم باریبوو، لە دهۆک 199.5 ملیم باران باریوە، پار 34.1 ملیم باریبوو، لە هەڵەبجەش تاوەکو ئەمڕۆ 304.9 ملیم باران باریوە، پار تاوەکو هەمان کات 241.6 ملیم باران باریبووە.
 
هەر ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
 
پارێزگای هەولێر: ( هەولێر؛ 14.8 ملیم- پیرمام؛ 14.5 ملیم -  شەمامک؛ 7.6 ملیم - سۆران؛ 7.6 ملیم - خەبات؛ 12.4 ملیم - شەقڵاوە؛ 21.5 ملیم بارزان؛ 1.6 ملیم - کۆیە؛ 18 ملیم - سیدەکان؛ 16 ملیم، دیبەگە؛ 11 ملیم - چۆمان؛ 18 ملیم - خەلیفان؛ 11.5 ملیم - بەنداوی دوین؛ 18.8 ملیم)
 
پارێزگای سلێمانی: (سلێمانی؛ 6 ملیم - چەمچەماڵ؛ 11.9 ملیم دووکان؛ 10.6 ملیم - بازیان؛ 12.2 ملیم - رانیە؛ 22.5 ملیم - قەڵادزێ؛ 23 ملیم - ماوەت؛ 7.6 ملیم - چوارقوڕنە؛ 19 ملیم - سەرکەپکان؛ 18 ملیم - دەربەندیخان؛ 13.2 ملیم - هەڵشۆ؛ 0.4 ملیم - پێنجوێن؛ 30.8 ملیم - ئاخجەلەر؛ 15 ملیم - سەنگاو؛ 3 ملیم - چوارتا؛ 21 ملیم - یاخسەمەر؛ 25.8 ملیم - سەیدسادق؛ 10.2 ملیم - بەرزنجە؛ 12 ملیم - قەرەداغ؛ 3 ملیم – تەکیە؛ 14.8 ملیم -   سیتەک؛ 4 ملیم).
 
پارێزگای دهۆک: (دهۆک؛ 8.9 ملیم - زاخۆ؛ 17.2 ملیم - ئاکرێ؛ 1.4 ملیم -  بامەڕنی؛ 10 ملیم - کانی ماسێ؛ 7 ملیم- شێخان؛ 7.5 ملیم - بەردەڕەش؛ 9.6 ملیم - باعەدرێ؛ 8 ملیم - قەسرۆک؛ 8.4 ملیم -  سێمێل؛ 8.4 ملیم).
 
پارێزگای هەڵەبجە: (هەڵەبجە؛ 12.8 ملیم - تەوێڵە؛ 26.7 ملیم - خورماڵ؛ 10 ملیم -  بیارە؛ 16.4 ملیم -  سیروان؛ 17 ملیم).
 
گەرمیان و بەشێکی ناوچە دابڕێندراوەکان: (کەلار؛ 7 ملیم - مەیدان؛ 10.2 ملیم - خانەقین؛ 5.2 ملیم - کفری؛ 8.2 ملیم - شوان؛ 11 ملیم - تەکیەی جەباری؛ 10 ملیم).
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بەفربارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەیە:
 
پارێزگای دهۆک: (دهۆک؛ 1.5 سم - زاخۆ؛ 3 سم - ئاکرێ؛ 12 سم - گردەسێن؛ 5 سم - بجیل؛ 10 – سم - دینارتە؛ 18 سم -  باکرمان؛ 13 سم - چیای پێرس؛ 60 سم - شێلادزێ؛ 13 سم - باتوفا؛ 13 سم - بامەڕنێ؛ 26 سم - مانگیش؛ 15 سم - زاویتە؛ 18 سم - سەرسەنگ؛ 23 سم - چەمانکێ؛ 18 سم - ئامێدی؛ 20 سم - باعەدرێ؛ 4 سم - دێرەلووک؛ 17 سم - کانی ماسێ؛ 35 سم - ئەترووش؛ 10 سم).
 
پارێزگای سلێمانی: (قڕگە؛ 1 سم - سیتەک؛ 5 سم - قەرەداغ؛ 3 سم - پێنجوێن؛ 17 سم - ماوەت؛ 12 سم - یاخسەمەر؛ 23 سم - تەکیەی کاکەمەند؛ 11 سم - رانیە؛ 11 سم - چوارقوڕنە؛ 9 سم -  سەرکەپکان؛ 19 سم - قەڵادزێ؛ 23 سم).
 
پارێزگای هەولێر: (پیرمام؛ 18 سم - شەقڵاوە؛ 25 سم - هیران؛ 27 سم - کۆیە؛ 10 سم - دێگەڵە؛ 8 سم - سۆران؛ 11 سم - خەلیفان؛ 6.5 سم - چۆمان؛ 22 سم - سیدەکان؛ 25 سم - رواندز؛ 15 سم - حاجی ئۆمەران؛ 50 سم).
 
کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت؛ شەو دروستبوونی شەختە و بەستن دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسیی دەڵێت: "لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین روو لە بەشێک لە ناوچانەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارەسەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و بەشێکی ئیدارەی راپەڕین، قەزاکانی مێرگەسۆر، ئامێدی و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر".
 
پلەی گەرمای سبەی لە هەرێمی کوردستان بەمشیوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 5 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 9 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفر بارین لە تورکیا، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

لە شارۆچکەیەکی باکووری کوردستان پلەی گەرما گەیشتە 30-

شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه‌ لە پاڵ بارینی بەفرێکی زۆر، پارێزگای ئەرزەڕۆمی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووەتە ساردترین پارێزگا.