کەنەدا بە فەرمی نووسینگەی باڵیۆزخانەی لە هەولێر داخست

31-03-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە فەرمی نووسینگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر داخست و رایدەگەیێنێت، ئێستا عێراق لە دۆخێکی باشدایە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی داهاتووی و هەرێمی کوردستانیش ببێتە مۆدێلی خۆڕاگریی و لێبوردەیی بۆ تەواوی وڵاتەکە.
 
رۆژی دووشەممە، 31ی ئاداری 2025، ساندرا مەککاردل، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی کەنەدا، لە راگەیێندراوێکدا داخستنی نووسینگەی باڵیۆخانەی کەنەدای لە هەرێمی کوردستان لەدوای نۆ ساڵ راگەیاند.
 
ئەو بەرپرسەی کەنەدا رایگەیاندووە، "ئەو نووسینگەیە لە ساڵی 2014وە دامەزراوە، بووەتە پردێکی گرنگ لەنێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کەنەدا و پتەوکردنی پێوەندییەکان و هاوکاریکردنی خەڵکی ناوچەکە لەرێگەی هاوکارییە مرۆیی و هاوئاهەنگییەکانەوە." 
 
 هەروەها یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە سەردەمی یەکێک لە کاتە تاریکەکانی وڵاتەکەدا، هەرێمی کوردستان بووە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەوڵە مرۆییەکان و نووسینگەکەشمان رۆڵێکی کارای لە هەڵوێستی کەنەدا لەو سەردەمدا گێڕا."
 
ساندرا مەککاردل دەشڵێت، "ئەمڕۆکە لەوکاتەی خۆمان ئامادە دەکەین بۆ داخستنی نووسینگەکە، دۆخەکە گۆڕاوە، داعش لەڕووی ناوچەییەوە شکستی پێهێنراوە و زۆر لە ئاوارەکانی ناوخۆی وڵات گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و عێراقیش هەنگاوی گرنگی بەرەو سەقامگیریی ناوە. ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە دابینکردنەوەی پێگەیەکی ئارام بۆ ئاوارەکان و بەردەوامیشە لە دابینکردنیان، لەکاتێکدا ئاڵنگارییەکان هەندێکی هەر ماون، بەڵام ئێستا عێراق لە پێگەیەکی باشترە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی داهاتووی و هەرێمی کوردستانیش بەردەوام بێت لەوەی ببێتە مۆدێلی خۆڕاگریی و لێبوردەیی بۆ هەموو وڵاتەکە."
 
کەنەدا باڵیۆزخانەی لە بەغدا هەیە و نووسینگەی باڵیۆزخانەشی لە ساڵی 2014 و لەگەڵ هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی هاریکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.