رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری بەسرە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوەدەدات، "زۆر سوودیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگرتووە".
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە و ئاراس حەبیب کەریم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاری بەسرە لە دیدارەکە رایگەیاندووە، "ئەو قسانە راست نين کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە".
پارێزگاری بەسرە لە دیدارکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتی عێراق، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی راستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێ عێراق، بەشێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ هەر هاوکاریی و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لەڕووی سامانی مرۆیی و سروشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ دووشەممە 31 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئاراس حەبیب کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو ، پارێزگاری بەسڕا ئاماژەی بەوەدا ، کە زۆر سوودیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگرتووە. گوتیشی ئەو قسانە ڕاست نين کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە.
پارێزگاری بەسڕا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ، فیدراڵییە نەک ناوەندی، بۆیە پێویستە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بەشداربن لە دەسەڵات و بڕیارداندا و ناکرێ عێراق، بە شێوەیەکی مەرکەزی بەڕێوەببرێت.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە کە عێراق، لە ڕووی سامانی مرۆیی و سروشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ