پێنج هەزار کامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێن

31-07-2019
سیروان عەباس
نیشانەکردن کامێرا
A+ A-

رووداو-هەولێر 

پڕۆژەی دانانی پێنج هەزار کامێرای چاودێری لە سەنتەری شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت. پۆلیس دەڵێت، کاریگەری زۆری لەسەر کەمکردنەوەی تاوان دەبێت.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵی 2013 بڕیاری دانانی پێنج هەزار کامێرا لە شوێنە گشتییەکانی هەولێر درا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە نەتوانرا جێبەجێبکرێت، ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بەمزووانە پرۆسەکە کۆتاییدێت و بودجەی تەواویشی بۆ تەرخانکراوە.

سەنتەرێكی كۆنترۆڵی تایبەت بە چاودێریكردنی ئەو كامێرایانە دانراوە و لەلایەن پۆلیس، ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆوە بەڕێوەدەبرێت. لە ھەر شوێنێك تاوانێك ئەنجامبدرێت، لایەنی پەیوەندیداری ئاگاداردەكەنەوە، ئەوەش بۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان ھاوكارێكی باش دەبێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی یەکەم تەنیا سەنتەری شاری هەولێرە، بۆ هەنگاوی داهاتوو ئەو سیستمە دەگەیێننە قەزا و شارۆچکەکانیش، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش مەبەستییەتی بە زووترین کات ئەو سیستمە بکەوێتە کار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە