لەسەر لەوەڕاندنی مەڕەکانی، شوانێک لە سنووری پشدەر بە گوللە بریندار دەکرێت

31-07-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن شوان رووداوی تەقەکردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە گوندی دوو گۆمانی قەزای پشدەری ئیدارەی راپەڕین، تەقە لە شوانێک کرا و بریندار بووە. پۆلیسی راپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەس دەرکردووە کە تۆمەتبارن بە بریندارکردنی شوانەکە.
 
بە پێی راگەیێنراوێکی پۆلیسی راپەڕین، کەسێکی شوان بە ناوی ( س. خ. ر) تەمەن 41 ساڵ کە دانیشتووی گوندی دووگۆمانی شارۆچکەی سەنگەسەرە، گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بە گوللەی کڵاشینکۆف بریندار کراوە.
 
لە راگەیێنراوەکەی پۆلیسی راپەڕین هاتووە، بەگوتەی بریندارەکە لای رانە مەڕەکوی بووەو بۆ لەوەڕاندن چووەتە سنووری گوندی باراوە، بەڵام لەلایەن دوو کەسی گوندەکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژیی گوللە و بریندار کراوە.
 
پۆلیسی راپەڕین، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە رێکخستووەو بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 31/405 ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەسەکە دەرکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لە هاونیشتمانییان لە ناحیەی شۆڕش بە ئاگرکردنەوە لە حەوشەی ماڵەکانیان خۆیان گەرم دەکەنەوە

بەشێک لە هاونیشتمانییانی ناحیەی شۆڕش لە دەرەوە ئاگر دەکەنەوە و خۆیان گەرم دەکەنەوە

لە گەڕەکێکی ناحیەی شۆڕشی سنووری قەزای چەمچەماڵ، هاونیشتمانییان بە ئاگرکردنەوە لە حەوشەی ماڵەکانیان خۆیان گەرم دەکەنەوە. هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گەڕەکێکی شۆڕش قسەی لەگەڵ هاونیشتمانییان کرد و داوای هاوکاری لە حکومەت و خێرخوازان دەکەن