مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

31-08-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، شاندی هەرێم هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە "داتا و زانیاری تەواویان پێشکەشکردووە و روونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان" داوە.
 
کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی رێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکان"ـی هەرێمی کوردستان کردەوە. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە