مەسروور بارزانی: هیوادارم لە ساڵی نوێ کارنامەکەم بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەم

31-12-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسروور بارزانی ساڵی 2020
A+ A-
رووداو-هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیێنێت "ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا".
 
لە پەیامەکەیدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت لە ساڵی نوێدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووریی هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت؛ ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا".
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە