لە کۆماری دۆمینیکان کچێکی ئەمریکی لەدوای نەشتەرگەری جوانکاری دەمرێت

13-07-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن جوانکاری
A+ A-

رووداو- هەولێر 

وەزارەتی تەندروستی کۆماری دۆمینیکان رایدەگەیێنێت، پشکنین دەستپێدەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ مردنی کچێكی ئەمریکی لەدوای نەشتەرگەری جوانکاری, تەندروستی کۆماری دۆمینیکان دەڵێت، نۆرینگە جوانکارییەکەیان داخستووە.

تەندروستی کۆماری دۆمینیکا دەڵێت، لەدوای مردنی ئەلیکساندرا مێدینا لە سەنتەری پزیشكی دکتۆر ئۆرێنا ئاریاس، سەنتەرەکە بۆجاری دووەم داخراوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێش ماوەیەک بەهۆی ناڕێكی کارەکانیانەوە داخرابوو.

بەرپرسانی سەنتەرەکە دەڵێن، سەنتەرەکەیان هەموو کارەکانیان بە باشی ئەنجامداوە، دەشڵێن مردنی خانمە ئەمریکییەکە پەیوەندی بە خراپی کوالێتی پزیشكی سەنتەرەکەوە نەبووە، بەڵکو پێیانوایە خانمە ٣٣ ساڵانەکە بەهۆی دروستبوونی گیرانێك لە لوولە خوێنەکان لەدوای یان لەنێو نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو تاقیگەیەکی زانستی.

توێژەران لە بەریتانیا چارەسەر بۆ جۆرێکی شێرپەنجە دەدۆزنەوە

توێژەران لە بەریتانیا چارەسەرێکی پێشکەوتووی بۆماوەییان بۆ چارەسەرکردنی جۆرێکی دەگمەن و خێرای شێرپەنجەی خوێن پەرەپێداوە، کە لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری نیشانداوە.