رووداو- هەولێر
پزیشکانی چینی هەواڵێکی ناخۆشیان پێیە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە بیبەری تیژە و رایدەگەیێن خواردنی بیبەری تیژ ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات.
لە توێژینەوەیەکی نوێیاندا پزیشکانی زانکۆی چین، لە پەیوەندی خواردنی بیبەری تیژیان لەسەر تەندروستی مێشک کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی (Nutrients) بڵاوکردووەتەوە.
د. زومین شی، خۆراکناس و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە توێژینەوەکانی پێشووتر دەرکەوتووە خواردنی بیبەری تیژ یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش و رێکخستنی پەستانی خوێن، بەڵام ئێمە بۆماندەرکەوتووە خواردنی بیبەری تیژ دەبێتەهۆی لەبیرچوونەوە بەتایبەت لە بەساڵاچووان.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە بەردەوام 50 گرام لە بیبەری تیژ دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە دووهێندە زیاتردەبێت بەبەراورد بەوانەی بە بڕێکی کەمتر دەیخۆن.
پێشووتریش لە توێژینەوەیەکی پزیشکانی ئەمریکی دەرکەوتووە بیبەری تیژ دەبێتەهۆی تووشبوون بە سەرئێشە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ