لافاو و بەفربارین لە ئەفغانستان بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس

01-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکەم شەپۆلی بەفربارین و بارانی بەخوڕی ئەم وەرزە، کۆتایی بە وشکەساڵییەکی درێژخایەن هێنا، بەڵام کارەساتی لێکەوتەوە و لە چەند ناوچەیەکی ئەفغانستان بووە هۆی دروستبوونی لافاو و گیانلەدەستدانی دەیان کەس.
 
رۆژی پێنجشەممە 1-1-2026 محەممەد یوسف حەماد، گوتەبێژی دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی لافاو و کەشوهەوای سەختەوە لە ناوچەکانی نێوەڕاست، باکوور، باشوور و رۆژئاوای وڵاتەکە، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11ـی دیکەش بریندار بوون.
 
حەماد گوتی: "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا باران و بەفر لە زۆربەی پارێزگەکانی وڵات باریوە. لافاو رووی لە پارێزگەکانی (کاپیسا، پەروان، دایکوندی، ئوروزگان، قەندەهار، هێلمەند، بادغیس، فاریاب، بەدەخشان، هەرارت و فەرا) کردووە."
 
بەرپرسەکەی ئەفغانستان ئاماژەی بەوە کرد، لافاوەکە زیانی بە ژێرخانی ئەو ناوچانە گەیاندووە و مەڕ و ماڵاتی خەڵکەکەی لەناوبردووە؛ بەگشتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هەزار و 800 خێزان دروستکردووە کە زۆربەیان لە هەژاریدا دەژین.
 
تیمەکانی فریاگوزاری و هەڵسەنگاندن رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراون. 
 
ئەفغانستان بەهۆی دەیان ساڵ جەنگ، تێکچوونی ژێرخان، بڕینەوەی دارستانەکان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە، بە یەکێک لە وڵاتە هەرە مەترسیدارەکان بۆ کارەساتە سرووشتییەکان دادەنرێت، بەتایبەت لە ناوچە دوورەدەستەکان کە خانووکان لە قوڕ دروستکراون و بەرگەی لافاو ناگرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا. وێنە: Reuters

لە رەمەزاندا پۆلیسی ئیسرائیل هێزەکانی لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزێکی زۆر لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بڵاودەکەنەوە لە مانگی رەمەزاندا، کە ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات. ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی فەلەستینی ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکەن، رێگری بۆ نوێژخوێنان لەو مزگەوتەدا دروستکردووە.