ئیسرائیل: سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانمان تێکشکاندوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان بەردەوامن لە هێرشی چڕ بۆ سەر سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، ئەمەش بە مەبەستی پەکخستنی ئەو سیستمانە و کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ئاسمانی ئەو وڵاتە.
 
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هێزەکانمان دەیان سیستمی بەرگریی ئاسمانییان لە رۆژئاوا و نێوەڕاستی ئێران تێکشکاندووە، بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکەن بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستیی لە ئاسمانی تاران."
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ "دوورخستنەوەی هەڕەشەکان لەسەر ئیسرائیل و قووڵکردنەوەی گورزەکان" بۆ سەر ئێران. 
 
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە جەنگی حوزەیرانی 2025دا توانیبوویان نزیکەی نیوەی کۆگای مووشەکیی ئێران تێکبشکێنن. ئاڤی دفێرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "لەو ئۆپەراسیۆنەدا نیوەی کۆگای مووشەکیی رژێمی ئێرانمان لەنێوبرد و رێگریمان لە بەرهەمهێنانی لانیکەم هەزار و 500 مووشەکی دیکە کرد."
 
بەگوتەی ئاڤی دفێرین، ئێران لە ماوەی دواییدا مانگانە دەیان مووشەکی بەرهەم دەهێنا و پلانی هەبوو ئەو رێژەیە بۆ سەتان مووشەک لە مانگێکدا زیاد بکات.
 
سەبارەت بەو هێرشەی کە رۆژی شەممە کرایە سەر قوتابخانەیەک لە باشووری ئێران و بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 قوتابیی کچی منداڵ، سوپای ئیسرائیل رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەو هێرشە هەبێت.
 
نەداڤ شوشانی، گوتەبێژێکی دیکەی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لەم قۆناخەدا ئێمە ئاگاداری هیچ هێرشێکی ئیسرائیلی یان ئەمریکی نین بۆ سەر ئەو شوێنە... ئێمە کارەکانمان بە وردییەکی زۆرەوە دەکەین."
 
ئەمە لە کاتێکدایە مانگی سووری ئێرانی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر قوتابخانەی "میناب" لە  پارێزگای هورمزگانی ئێران، 108 کەس کوژراون. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دوای بۆردوومانێکی ئێران بۆسەر پایتەختی بەحرێن

تەقینەوە و ئاگر؛ ئێران بە سەدان مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر 6 وڵات

زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شارە دراوسێکانی ئێرانیان هەژاند، ئەمەش کاتێک کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی مووشەکی و درۆنی کردە سەر وڵاتانی ناوچەکە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تاوەکو ئێستا دوو کەس لە ئەبو زەبی کوژراون و ئاگر لە ناوچەی گەشتیاریی (نەخیل) لە دوبەی بەرزبووەوە