سەرۆکوەزیرانی لوبنان: هاوێشتنی مووشەک لە لوبنانەوە گوماناوییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی لوبنان رەخنەی تووند لە هاوێشتنی مووشەک لە باشووری وڵاتەکەیەوە بەرەو ئیسرائیل دەگرێت و رایدەگەیێنێت، ئەو کارە "نابەرپرسانەیە" و ئاسایشی لوبنان دەخاتە مەترسییەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە: "هەر لایەنێک لە پشتییەوە بێت، پرۆسەی هاوێشتنی مووشەک لە باشووری لوبنانەوە کارێکی نابەرپرسانە و گوماناوییە، ئاسایش و سەلامەتیی لوبنان دەخاتە مەترسییەوە و بیانوو دەداتە ئیسرائیل بۆ بەردەوامبوون لە دەستدرێژییەکانی."
 
نەواف سەلام جەختی لەوە کردەوە کە رێگە نادەن وڵاتەکەیان بۆ نێو "سەرکێشیی نوێ" رابکێشرێت و راشیگەیاند: "هەموو رێکارێکی پێویست بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەران و پاراستنی لوبنانییەکان دەگرینەبەر."
 
ئەم پەیامەی سەرۆکوەزیرانی لوبنان دوای ئەوە دێت، کە هەر ئەمڕۆ موقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان (حیزبوڵڵا) رایگەیاند، وەک تۆڵەیەک بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیل لە باشووری شاری حەیفا.
 
حیزبوڵڵا لە راگەیێندراوەکەیدا هێرشەکەی وەک "وەڵامێکی بەرگریی رەوا" بۆ پاراستنی لوبنان و وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی خامنەیی ناوبردبوو، داواشی لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردبوو کە هەوڵەکانیان بۆ راگرتنی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا" بخەنەگەڕ.
 
ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەی حیزبوڵڵای دایەوە و چەندین شوێنی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد، داوای لە دانیشتووانی 53 گوند کرد، گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگر لە بنکە سەربازییەکە بەرزدەبێتەوە

ئیمارات: ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ئەبووزەبی کردە ئامانج

وەزارەتى بەرگریى ئیمارات رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئێرانەوە، ئاگر لە بنکەیەکی دەریایی شاری ئەبووزەبی کەوتووەتەوە کە هێزەکانی فەرەنسای تێدا جێگیرکراون.