رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، سێ فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی لە جۆری F-15E لە ئاسمانی کوێت بەهۆی "لێدانی هەڵە"ـەوە کەوتوونەتە خوارەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە سەرجەم تیمەکانی نێو فڕۆکەکان بە سەلامەتی رزگارکراون.
بەپێی راگەیێندراوی سێنتکۆم، "رووداوەکە کاژێر 11:03ی شەوی 1ی ئادار روویداوە و فڕۆکەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی دارستان ئاسا) لە ئەرکدا بوون، بەڵام لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران کە فڕۆکەی جەنگی، مووشەکی بالیستی و درۆنی تێدا بەکارهاتووە، لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی کوێتەوە بە هەڵە کرانە ئامانج و خرانە خوارەوە."
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەکان پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکانیان، بە سەلامەتی بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و تەندروستییان جێگیرە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی کوێت دانی بە رووداوەکەدا ناوە و ئێمە سوپاسی هەوڵەکانی هێزەکانی بەرگریی کوێت دەکەین بۆ پشتیوانییان لەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەدا."
بەپێی راگەیێندراوی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە و دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە رێوشوێنەکانی گەڕان و رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کوێت باسی لەوە کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن بۆ زانینی هۆکارە راستەقینەکانی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکانە.
هاوکات، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گوتی، "بەرگریی ئاسمانیی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15ی سەر بە هێزە ئەمریکییەکانی کردە ئامانج و خستیە خوارەوە، کە مەبەستی بوو بێتە نێو خاکی وڵاتەکەوە."
بارەگاکە رایگەیاندووە، "پاشماوەی فڕۆکەکە لە نێو خاکی کوێت کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەش بەهۆی نزیکیی شوێنی رووداوەکە لە سنوورەکانی ئەو وڵاتەوە."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ