ئێرانییەکان بە کۆمەڵ روو لە تورکیا دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی نوێی کۆچی هاووڵاتییانی ئێرانی بەرەو سنوورەکانی تورکیا دەستیپێکردووە؛ ئەوەش لە ترسی پەرەسەندنی جەنگی نێوان وڵاتەکەیان و ئەمریکا و ئیسرائیل. هاوکات لە تاران و شارە گەورەکانی دیکە قەیرانی سووتەمەنی دروستبووە و خەڵکێکی زۆر لە سەرەی بەنزیندا دەوەستن.
 
رۆژی دووشەممە، 2ی ئاداری 2026، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، سەدان هاووڵاتیی ئێرانی گەیشتوونەتە سنوورەکان بۆ ئەوەی لەو جەنگە گشتگیرەی ناوچەکە دووربکەونەوە.
 
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، تەنیا لە رۆژێکدا سەدان ئێرانی لە دەروازەی سنووریی "کاپیکۆ" لە پارێزگای وانەوە چوونەتە نێو خاکی تورکیا. ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە لایەنی تورکیا، باسیان لە هەبوونی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو تاران و شارە گەورەکاندا کردووە.
 
ئەو هاووڵاتییانە دەڵێن، دەنگی تەقینەوە بەردەوامەکان و پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت ژیانی رۆژانەی پەکخستوون، ئەوەش لە کاتێکدایە ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێر" لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامە.
 
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە سەربازییەکان، قەیرانێکی گەورەی سووتەمەنی ئێرانی گرتووەتەوە. شایەتحاڵەکان ئاماژە بە دروستبوونی ریزیی زۆر درێژ لەبەردەم وێستگەکانی سووتەمەنی دەکەن؛ خەڵک مەترسییان هەیە بەنزین نەمێنێت و کەرتی گواستنەوە بەتەواوی پەکبکەوێت.
 
رێکارەکانی تورکیا لەسەر سنوور
 
حکومەتی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ بڕیاری دا گەشتە رۆژانەکان لە هەر سێ دەروازە سنوورییەکەی نێوان تورکیا و ئێران بە شێوەیەکی کاتی رابگرێت. تورکیا تەنیا رێگە بە هاووڵاتییانی خۆی و هاووڵاتییانی وڵاتانی سێیەم دەدات لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە.
 
بەڵام بەهۆی خراپتربوونی بارودۆخە سەربازییەکە، تورکیا رێکارەکانی تاوەکو رادەیەک نەرمکردووە بۆ ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی کە خاوەنی ڤیزا یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونن، تاوەکو بتوانن لە مەترسیی جەنگەکە دووربکەونەوە.
 
دەروازەی کاپیکۆ لە پارێزگای وان، ئێستا بووەتە یەکێک لە قەرەباڵخترین خاڵە سنوورییەکان و ژمارەیەکی زۆری ئێرانییەکان هەوڵدەدەن بە هەر رێگەیەک بێت خۆیان بگەیێننە ناوچە ئارامەکانی تورکیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل

ئیسرائیل: هەموو سەرکردە و گرووپە تیرۆریستییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەینە ئامانج

سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، وڵاتەکەی هێرش دەکاتە سەر "هەموو سەرکردە و گرووپە تیرۆریستییەکان" لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها بەڵێنی دا گورزێکی کوشندە لە حیزبوڵڵای لوبنانی بوەشێنن.