رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، ئێستا هیچ کەشتییەکی سەربازی ئێران لە کەنداوی عوماندا نەماوە و بەردەوام دەبن لە لەنێوبردنی مەترسییەکانی سەر ئەو رێڕەوە ئاوییە.
رۆژی دووشەممە, 2ی ئاداری 2025، سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "دوو رۆژ لەمەوبەر، رژێمی ئێران 11 کەشتیی لە کەنداوی عومان هەبوو، ئەمڕۆ هیچ کەشتییەکیان نەماوە".
سێنتکۆم دەڵێت، "رژێمی ئێران بۆ ماوەی چەندین دەیەیە هەراسانکاری و هێرش دەکاتە سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە کەنداوی عومان. ئەو رۆژانە کۆتاییان هات. ئازادیی کەشتیوانیی دەریایی بۆ ماوەی زیاتر لە 80 ساڵە بنەمای گەشەسەندنی ئابووریی ئەمریکی و جیهانی بووە. هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە بەرگری لێکردنی".
رۆژی 28ی شوبات ئەمریکا-ئیسرائیل دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئێران کرد و دواتر ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، 49 سەرکردەی ئێرانییان کوشتووە کە دیارترینیان عەلی خامنەیی، رێبەری ئێرانە.
دوای دەستپێکردنی جەنگەکە، ئێران گەرووی هومزی داخست و هەڕەشەی لە هەر کەشتییەکیش کرد کە بیەوێت بەو گەرووەدا تێبپەڕێت. تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەشتیی بەهۆی هەوڵدان بۆ تێپەڕین بەو گەرووەدا هێرشیان کراوەتە سەر.
گەرووی هورمز بە یەکێک لە دیارترین رێڕەوی ئاوی بۆ گواستنەوەی وزە دادەنرێت. نزیکەی 25٪ی نەوت و گازی جیهان بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ